مەزڵوم عەبدی: پشتیوانی داوای سوید بۆ كشانەوەی هێزەكانی توركیا دەكەین

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات پشتیوانی داواكەی سوید بۆ كشانەوەی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی سوریا دەكات.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، “هاوهەڵوێستین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید دەربارەی ئەو پێشێلكارییانەی توركیا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامیداوە”.

عەبدی لە تویتێكدا، كە درەنگانی شەوی ڕابردوو چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، دەشڵێت، “پشتیوانی داواكەی سوید لە توركیا دەكەین دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا و كاركردن لەسەر چارەسەرێكی سیاسی كە ڕێز لە یەكێتیی خاكی سوریا و هەمەڕەنگییە سیاسییەكەی بگرێت”.

ڕۆژی سێشەممە ئان لیندا، وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی توركیا-ی كرد و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە داواكاریی وڵاتەكەی و یەكێتیی ئەوروپای دووبارەكردەوە بۆ كشانەوەی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان و وتی، “هەڵوێستی بەهێزی یەكێتیی ئەوروپا وەكو خۆی ماوە، بەردەوامین لە هاندانی توركیا بۆ كشانەوە”.

ئان لیندا وتیشی، “یەكێتیی ئەوروپا چاوەڕوانە توركیا هەنگاوی بونیادنەرانە بنێت سەبارەت بە دیموكراسی و مافی مرۆڤ”.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریكا داوا لە وڵاتان دەكات پێكەوە دژی ئێران بوەستنەوە

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: لە پلانماندایە %90ی کارمەندانی بیانی لە کەرتی نەوتدا کەمبکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە. قائیمقمایەتی…
Total
0
Share