ڕاگەیەندراوێك لە شانەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە گروپەكانی دەرچوو لەیاسا، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەكیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی دیكە گروپەكانی دەرچوو لەیاسا،لەناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەكیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرد.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە مووشەكەكان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات كەوتوونەتە خوارەوە كە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، مووشەكی ئاراستەی قەزای خەبات دەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمەكەمان پێویستی بە گۆڕانكارییە لە پڕۆسەی ‌حوكمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەكان بگەڕێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
Total
0
Share