وەزیری نەوتی عێراق: لە پلانماندایە %90ی کارمەندانی بیانی لە کەرتی نەوتدا کەمبکەینەوە

کارمەندێکی بیانی لە یەکێک لە کێڵگەکانی نەوتی عێراق فۆتۆ: Google

وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی گەورەترین ناوەندی ڕاهێنانی کارمەندانی نیشتمانی لە ناوچەیەکی نەوتی لە ڕۆژئاوای بەسرە، ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسەتی بەنیشتمانی کردنی كۆمپانیا نەوتییەكان.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بە پشتبەستن بە بەرنامەی کاری کابینەی نوێی حکومەتی لە پلانماندایە بەڕێژەی 90% کارمەندانی بیانی کەمبکەینەوە لە کەرتی نەوتدا کە ئێستا ژمارەیان نزیکەی 15 هەزار کارمەندن”.

ئیحسان عەبدولجەبار وتی، پلانی وەزارەتی نەوت کارکردنە بە ئاڕاستەی گۆڕینی کارمەندانی بیانی بە کارمەندی نیشتمانی، بەشێوەیەکی پلەبەندی، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەک لە بەرپرسە تەکنیکییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا عێراقیان بەجێهێشت و گەڕانەوە وڵاتەکانی خۆیان.

وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە وەزارەتمان پەیوەستدەکات بەوەی جێگەیان بە بەرپرسانی تەکنیکی نیشتمانی پڕبکاتەوە کە توانانی ڕاهێنانیان هەیە بە کارمەندانی دیکەی وەکو ئەندازیاران و کارمەندی هونەری بەشێوەی کاریگەر و خێرا کە بتوانن جێگای کارمەندانی بیانی بگرنەوە”.

وەزیری نەوت دەشڵێت، کە گەورەترین ناوەندی ڕاهێنانی کارمەندان لە بوارەکانی ئەندازیاری و تەکنیکی لە ناوچەیەکی نەوتی لە بەسرە دەکەنەوە، بۆ پێشوازی کردن لە هەزاران داواکار کە داوایانکردووە کاربەکەن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا یابانییەی لە پاڵاوگەی دووی بەسرە، بە تێچووی سێ ملیار و 750 ملیۆن دۆلار کاردەکات.

باسی لەوەکردووە، وەزارەتەکەی لە پلانیدایە وەبەرهێنانی گەورە بکات لە کەرتی نەوتی لە چوار پارێزگای عێراق کە ئەوانیش پارێزگاکانی کەرکوک، بەسرە، ناسریە و میسان-ن، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی گەیشتوونەتە ڕەشنوسی ڕێککەوتنێک، بۆ وەبەرهێنانی گەورە لە بواری نەوت لە هەندێک ناوچەی گرنگدا، ئەم پرۆژانە دەرگایەکی فراوان دەبن بەڕووی بوژانەوەی ئابوری وڵات و کەمکردنەوەی کێشەکانی نەوت.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی: پشتیوانی داوای سوید بۆ كشانەوەی هێزەكانی توركیا دەكەین

بابەتی دواتر

مەكسیك لێكۆڵینەوە لە كەیسی ژنانی وڵاتەكەی دەكات لە ئەمریكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share