عێراق لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە پێشەوەی سعودیەیە

ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا بڕی نەوتی هاوردەكراوی وڵاتانی بۆ وڵاتەکە ئاشکراکرد، عێراق لەسەروو سعودیەوەیە لە بڕی هاوردەكردنی نەوتەكەی بۆ ئەمریكا.

لە ڕاپۆرتێکدا ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ناوەندی نەوتی هاوردەکراو لەلایەن ئەمریکاوە لە هەفتەی ڕابردوودا لە حەوت وڵاتی جیاوازەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 751 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، بەروارد بە هەفتەی پیشووتر بڕی 621 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، کە بڕەکەی پێنج ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمریکا بەتێکڕای 173 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردەکردووە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر، کە 163 هەزار بەرمیل نەوتی لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بەتێکڕای سێ ملیۆن و 971 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش مەکسیک دێت بە تێکڕای 423 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها نەیجیریا لە پلەی سێیەمدایە بە بڕی 261 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە نەوتی هاوردەكراوی سعودیە بۆ ئەمریکا کردووە کە تێکڕای 144 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا عێراق بڕی 173 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا کردووە.

بابەتی پێشتر

دارستانەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و هەرێمیش قوربانیی گرژییەکانن

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاگادارکرایەوە لە بەڕێوەنەچوونی حەجی ئەمساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share