وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاگادارکرایەوە لە بەڕێوەنەچوونی حەجی ئەمساڵ

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵیش فەریزەی حەج بۆ موسڵمانانی دەرەوەی سعودیە بەڕێوەناچێت و تەنها هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵاتەكە دەتوانن فەریزەکە بەجێبگەیەنن.

فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە هەواڵەکەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەمان بینووە و بۆ دووەم ساڵ حاجییانی هەرێم سەردانی وڵاتی سعودیە ناکەن”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چاوەڕوانی ڕێنماییەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەیان کردووە بۆیان ڕەوانەبکرێت، ئەگەر فەریزەی حەج بكرێت، بەڵام ئەمڕۆ سعودیە ئەنجامنەدانی فەریزەکەی بۆ ئەمساڵیش ڕاگەیاند.

ساڵانی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە دوو مانگ پێش دەستپێکردنی فەریزەکە، شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم سەردانی وڵاتی سعودیەیان دەکرد.

شاندەکە لە وڵاتی سعودیە ئەو شوێنانەیان بەسەردەکردەوە کە حاجییانی هەرێم سەردانیان دەکرد و لەوێ هۆتێل و چێشتخانە و شوێنی حەوانەوەیان بۆ حاجیانی هەرێم دابیندەكرد.

ماوەی دوو ساڵە، پرۆسەی فەریزەی حەج بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەناچێت.

بابەتی پێشتر

عێراق لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە پێشەوەی سعودیەیە

بابەتی دواتر

لە ئەڵمانیا و هەولێرەوە ڕێگری لە گەیشتنی شاندێكی هەڵگری پەیامی ئاشتی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین…
Total
0
Share