نرخی نەوت بەهۆی پەسەندکردنی پاکێجی پاڵپشتیی ئەمریکا بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار بوژانەوەی بەخۆوەبینی، ئەمەش بەهۆی پەسەندکردنی پاکێجی پاڵپشتیی دارایی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو سستییەی لە چالاکییە پیشەسازییەکانیدا دروستبووە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 1.07 دۆلار و ڕێژەی %1.7 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 65.49 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 1.01 دۆلار و ڕێژەی %1.6 بەرزبووەوە و گەیشتە 62.51 دۆلار.

ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی کانونی دووەمدا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە 13 مانگی ڕابردوودا.

لەوبارەیەوە ستیڤن ئینیس، گەورە شیکەرەوەی بازاڕی جیهانیی Axi دەڵێت، “بوژانەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێی بازاڕ ئەمەش لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاکێجی پاڵپشتیی دارایی پەسەندکرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی…
Total
0
Share