نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە جێگیری مایەوە

بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، هەروەها قسەكردن لەسەر لانەدانی سزاكانی سەر ئێران، نرخی نەوتی بە جێگیری هێشتووەتەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەسەروو 72دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنت بە 22. 72 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، نەوتی تەكساسیش بە 69.49 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەى ئەم چەند ڕۆژەی نرخی نەوت پەیوەندیی بە دوو هۆكارەوە هەیە، یەكەمیان لێدوانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، كە ڕایگەیاند سزاكانی سەر ئێران هەڵناگیرێن، بەمەی پێشبینی بۆ ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی كەمبووەوە، دووەم هۆكاریش زیاتربوونی خواست و بەكارهێنانی نەوتە، بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریكاوە.

بابەتی پێشتر

بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا ئاگری لە چەند گوندێكی هەرێم هەڵایساندووە

بابەتی دواتر

دووبارە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.. هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەی بەغداد ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو…
Total
14
Share