نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە

سەرەڕای ئەوەی خستنەوە سەر ڕێگەی کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس نرخی نەوتی دابەزاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوویەوە و خاوی برێنت گەیشتە 64 دۆلار و 80 سەنت.

دوێنێ دوای هەفتەیەک لە داخستنی نۆکەندی سوێس و ڕێڕەوێکی سەرەکی بازرگانی گواستنەوەی نەوت، کەشتییەکە ڕێککرایەوە بۆ جوڵە، ئەم هەواڵە نرخی نەوتی دابەزند و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 63 دۆلار و 28سەنت.

لە ماوەی یەک ڕۆژدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 65 دۆلار و پێنج سەنت، مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نزیکەى دوو دۆلار نرخی نەوت بەرزبۆتەوە.

نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانى جیهاندا بە 61 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەى دوو دۆلار  بەرزبۆتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: لاوازی هەمەچەشنی لە ئابوریدا هۆکاریی سەرەکیی گوشارە لەسەر نرخی دۆلار

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، سنووردارێتی لە ئابوری و لاوازی لە بەرهەمهێناندا، بووەنەتە هۆی ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێکی…
Total
0
Share