دارستانەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و هەرێمیش قوربانیی گرژییەکانن

لە ئێستادا کە سەرنجی زیاتر لەسەر زیانیگەیاندن بە دارستانەکانی نێوان هەرێم و باکوری کوردستانە، دارستانەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتیش قوربانی گرژییەکانی نێوان سوپای پاسداران و حزبە کوردییەکانە.

چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەی ناوبەناو لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات دەگەڕەنێننەوە بۆ تۆپبارانەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ئەو ناوچانە.

بەم دوایانە چالاکی حزبە کوردییەکان، بەتایبەت حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە ناوچەکانی شنۆ و مهابادا دەستیپێکردووەتەوە و سوپای پاسداران دەیەوێت چالاکی و جوڵەی پێشمەرگەکانی (حدکا) ڕاگرێت.

بەپێی لێدوانێکی  سەعدی نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، “لە ماوەی ساڵێک و چەند مانگێکدا زیاتر لە هەزار و 700 هێکتار لە دارستانەکانی سنوری پارێزگاکە سوتاون”.

ئەو بەرپرسەی پارێزگای سنە ئاشکراشیکردووە، “لە ماوەی ئەو ساڵەدا 36 دۆسییەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگاکانی پارێزگاکە تۆمارکراوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە ناوچە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەربە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوان.

بە هەمان شێوە لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و ورمێ دۆسییەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان ساڵانە دۆسییەکەی زیندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم…
Total
0
Share