ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە تووشی هەوکردنی دڵ دەبن.

ئەو سەنتەرە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گەنجانەی تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 24 ساڵیدایە و ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر یان کۆرۆنایان وەرگرتووە، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پێشبینیمان دەکرد تووشی هەوکردنی دڵ بوون.

ڕاپۆرتی سەنتەرەکە سەبارەت بەو حاڵەتە ئاماژەی بە تۆمارکردنی 275 حاڵەتی توشبوون بە هەوکردنی دڵیان تۆمارکردووە، لە 31ی ئایاری ڕابردووەوە.

پێشتر پزیشکان و پسپۆڕان پێشینی تۆمارکردنی 10 بۆ 102 حاڵەتی هەوکردنی دڵیان لەو تەمەندا بۆ ئەو ماوەیە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئێستا کۆی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 30 ساڵ بۆ خوارەوەیە و تووشی هەوکردنی دڵ بوون لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی مۆدێرنا و فایزەر ژمارەیان 475 حاڵەتە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا ژمارەی ئەو کەسانەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەهۆی حاڵەتەکەوە %81ی ئەوانەیە کە تووشی هەوکردنی دڵ بوون، بەڵام زۆرینەیان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 15 کەسیان لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و سیانیان لەژێر چاودێریی چڕدان.

بابەتی پێشتر

عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

بابەتی دواتر

تورکیا سزای 22 ساڵ زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەندا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووستنی تەندروست بۆ منداڵ چییە؟

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی تەندروست بۆ منداڵان-ەوە دەدوێت. د. پشدەرعەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی…
Total
0
Share