جۆرێكی دەگمەنی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە ئیتاڵیا دەركەوت

جۆرە نوێیەكە ناوی (B.1.525)ی لێنراوە

دەسەڵاتدارێتی شاری ناپۆلی لە ئیتاڵیا تۆماركردنی جۆرێكی نوێ و دەگمەنی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ یەكەمجار لە وڵاتەكەدا ڕاگەیاند.

دەسەڵاتدارێتی شارەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا دەربارەی جۆرە نوێیەكە ڕایگەیاند، لەئێستادا توانای پەتاكە و تایبەتمەندییەكانی دیكەی ئەم جۆرە نوێیە نازانین، هاوشێوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەكانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جۆرە نوێیەكە كە لەلایەن توێژەرانی زانكۆی فیدریكۆی دووەم و پەیمانگای باسكالی-یەوە ئاشكراكراوە ناوی (B.1.525)ی لێنراوە و تەنها 32 حاڵەتی لە بەریتانیا تۆماركراوە، لەگەڵ ژمارەیەكی كەمی حاڵەتی دیكە لە نەیجیریا و دانیمارك و ئەمریكا، بەڵام “پێشتر لە ئیتاڵیا بوونی نەبووە”.

بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەتایبەت جۆرە بەریتانییەكەی، كە لە ئیتاڵیاش دەركەوتووە، هاندەربوو بۆ ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەكە بۆ داواكردنی كەرەنتینەكردنی نوێ بۆ ماوەی چوار هەفتە، بەڵام سیاسییەكانی وڵات پێیانوایە ڕێوشوێنە توندەكان و كەرەنتینەكانی پێشوو باری سەرشانی ئیتاڵییەكانی گران كردووە، بەتایبەت لەڕووی ئابورییەوە.

ئیتاڵیا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار توشبوو و زیاتر لە 94 هەزار مردنی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركردووە، دووەم وڵاتە لە ژمارەی مردووان لە ئەوروپادا پاش بەریتانیا و حەوتەمە لەسەر ئاستی جیهان.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

لە چینەوە، شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بۆ ئاشكرا نەبووە. ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، ئەو…
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share