عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

لیوا ڕوکن عەلی عەبدولحسێن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زیاتریان لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە کردووە بەمەبەستیی پاراستنی ئەمنییەتی کێڵگەیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ئاشکرایکرد، ئەو بڕیارە لەمیانی دیداریان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە نوسینگەی سەرەکیی کۆمپانیاکە دراوە بۆزیادکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەو کێڵگە نەوتییانە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ئاماژەی بەوەکردووە، کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان هەڵدەستێت بە گرتنەبەری چەندین ڕێکاری ئەمنیی توند بۆ پاراستنی کێڵگەکان و ئاسانکردنی کاری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ناوچانە، گرنگترینیشیان ناردنی هێزەی زیاترە بۆ سەرجەم کێڵگەنەوتییەکانی پارێزگاکە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان دڵنیایی دەداتە سەرجەم کۆمپانیاکانی نەوت و دەڵێت، ئەمنییەتی پارێزگاکە بەتەواوی باشە، هیچ کاریگەرییەک لە ناوچەکەدا لەسەر کار و بواری کارکردن و ئەمنییەتی ئەوان نییە.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، هەموو هاوڵاتییانی عێراق و پارێزگای بەسرەش پێویستە بزانن کێڵگە نەوتییەکان موڵک و سامانی گشتییە و دەبێت بپارێزرێت.

بابەتی پێشتر

تەرمی کچێک بە سوتاوی لە سلێمانی دۆزراوەتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share