تورکیا سزای 22 ساڵ زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەندا سەپاند

دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بڕیاری 22 ساڵ زیندانیی بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەدا سەپاند.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە، سزای 22 ساڵ زیندانی بەهۆی (ئەندامێتیی ڕێکخستن) لە کەجەدە بەسزای 14 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن، هەروەها تۆمەتی (بانگەشە بۆ ڕێکخستن) 2 جار و هەر جارێک چوار ساڵ، کە کۆی سزاکە دەکاتە 22 ساڵ و سێ مانگ سزادا.

ئاژانسی فورات نیوز ئاشکراشیکردووە، بڕیارەکەی لە دادگایی خۆجێی ئامادە دەرچووە، لەیلا گیوڤەن لە دادگای تێهەڵچوونەوە سکاڵای تۆمارکردووە بۆ پێداچوونەوەی بڕیارەکە.

هەروەها دادگای هەرێمی ئامەد داوایەکی بۆ سەردانیکردنی گیوڤەن ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە ڕەزامەندیی لەسەر داواکە داوە، لەهەمانکاتدا پارێزەرانی گیوڤەن داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکە و ئازادکردنی گیوڤەنیان لە دادگای تێهەڵچوونەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی “هاوڕەگەزخوازەکان”وە پێشکەش دەکات

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان واژوو کردووە وەک پشتگیری لە هەڵمەتەکەی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان”. لە…
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share