تەندروستیی عێراق: لە هەر 100 هەزار عێراقییەک 80یان تووشی شێرپەنجە دەبن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوونی بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ئێستادا زیاتر لە 30 هەزار عێراقی لە نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە چارەسەر وەردەگرن.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، تووشبوون بە شێرپەنجە لە زیادبووندایە بەڵام هێشتا لە چوارچێوەی ستانداردە جیهانییەکاندایە و هاوتەریبە بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان.

وتیشی، شێرپەنجە یەکێکە لە 10 سەرەکیترین هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە عێراقدا لە ساڵێکدا لە هەر 100 هەزار کەسێک 80یان تووشی شێرپەنجە دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا درەنگ دەستینیشانکردنی نەخۆشییەکە گرفتی هەرە گەورەیە لەبەردەم چارەسەرکردنیدا کە سەختتری دەکات.

سەبارەت بە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا، جەختی لەوە کردەوە کە “تۆمارکردنی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاوان حاڵەتێکی نوێ نییە، بەڵام زۆر دەگمەنە و ڕەنگە بگاتە کەمتر لەسەدا یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سوپاسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات لەبەرامبەر ئەرکەکانیان. لە نووسراوێکدا کە دکتۆر سەباح هەورامی…
Total
0
Share