دووبەرەكی لە نێوان یاریزانانی فەرەنسا دروستبووە و مباپێ توڕەیە

سەرەڕای ئەوەی بەهێزترین پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بەڵام دووبەرەکی کەوتووەتە نێوان یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ڕەنگە ببێتە هۆی شکستهێنانیان.

ڕۆژنامەی “لیکیپ” کە ناودارترین سەرچاوەی فەرەنسییە ئاشکرایکردووە، کۆتا لێدوانەکانی ئۆلیڤی جیروی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دووبەرەکی لەنێوان یاریزاناندا دروستکردووە، تەنانەت کار گەیشتووەتە ئەوەی کیلیان مباپێ بە توڕەییەوە هەوڵی وەڵامدانەوەی داوە و هەندێک لە یاریزانان لە پێناو هەڵبژاردەکەیاندا هەوڵیان لەگەڵداوە و پەشێمانیان کردووەتەوە.

جیرو لە کۆتایی ڕوبەڕوبوونەوە بەرامبەر بولگاریا لە جێگەی کەریم بنزیمەی پێکراو ئاڵوگۆڕی پێکرا، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ ڕایگەیاند، یاریزانان تۆپی ئاڕاستە ناکەن و لە هێرشەکاندا پشتگوێیان خستووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەیکردووە، لە دوای گەڕانەوەی بنزیمە جەمسەرێک وەک لایەنگرانی ئەو هێرشبەرە دروستبووە و پێیانوایە، لە ئۆلیڤی جیرو شایستەترە بۆ سەرکردایەتیکردنی پێکهاتەکە بەگشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ساوزامپتن بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد. ساوزامپتن…
زیاتر ببینە

کچانی ئینگلته‌را بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوویاندا بوون به‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا

هه‌ڵبژارده‌ی کچانی ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا-یان بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بردنه‌وه‌ی تۆمار…
Total
0
Share