ڕیاڵ مەدرید کۆڵ لە مباپێ نادات و بنزیمە ڕۆڵی نێوەندگیر دەبینێت

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ستافەکەی، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ ڕانەگرتووە، یاریکردنی کەریم بنزیمە بۆ پێکهاتەی فەرەنسا گەورەترین سوودی پێگەیاندوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەنوسانی پرۆگرامی “ئیل چیرینگیتۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، تاوەکو ئێستا ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مباپێ ڕانەگرتووە، بەڵکو لە پێشوو و لە ئێستاشدا چەندینجار پەیوەندییان لەگەڵ باوک و لێپرسراوی کارەکانی بەستووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ خودی یاریزانەکە پێکهێناوە.

سەرچاوەکان پێیانوایە، بانگهێشتکردنەوەی کەریم بنزیمە بۆ پێکهاتەی فەرەنسا گەورەترین سوودی بە پلانەکانی پێرێز گەیاندووە، بەوپێیەی ناوبراو بووەتە نێوەندگیر و سەرچاوەی پەیوەندیی نێوان جەمسەرەکان.

تەنانەت بنزیمە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، “مباپێ یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و هەموو ئەو خەسڵەتانەی تێدایە بۆ یانەیەکی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید یاریبکات، ئێمە بە دڵێکی فراوانەوە بەخێرهاتنی دەکەین ئەگەر ئەوە ڕووبدات، بەڵام ئێستا بۆندی لەگەڵ پاریس هەیە و باشترە چاوەڕێبکەین چی ڕوودەدات”.

ماڵپەڕی “ئۆکەی دیاریۆ” لەو بارەیەوە نوسیویەتی، ڕیاڵ بڕی پارەی تەواوی بەردەست نییە بۆ گواستنەوەی مباپێ، کە 200 ملیۆن یورۆیە، بەڵام لە حاڵەتی فرۆشتنی یاریزانە بێسوودەکان لە نمونەی بەیل، ئیسکۆ، یوڤیچ، سیبایۆس و ئەوانی دیکە، ئەو بڕە بەردەست دەبێت، تەنانەت گومان دەکرێت لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا جەمسەرەکان بە ڕێكکەوتنێک بگەن.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: دوو دۆسیەی تایبەت بە نەوت و داهاتی ناوخۆ دەنێرينە بەغداد

بابەتی دواتر

بەهۆی لاوازیی ئۆفەرەکانی بەرشلۆنەوە ڤایناڵدوم لە پاریس نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز (15)ی خستووەتە مێشکی-یەوە

فلۆرنتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید، یاریزانانی یانەکەیان هانداوە ناسناوی ژمارە 15ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن.…
Total
0
Share