پاریس دەستپێدەکاتەوە و هیچ شتێک ڕوون نییە

دوای 40 ڕۆژ دابڕان لە چالاکییە وەرزشییەکان، ستافی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەست پێدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، دوو شەممەی داهاتوو ڕاهێنانەکانی پاریس سان جێرمان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام یانەکە لەڕووی کارگێڕی و وەرزشییەوە جێگیر نییە.

چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا گرێبەستی کریستۆف گالیتیێری ڕاهێنەری نوێ واژۆ بکرێت، ڕاهێنەرەکە لە سێ شەممەوە دەتوانێت بەشداریی ئامادەکارییەکان بکات.

یاریزانە ناودارەکانیش دووشەممەی داهاتوو پەیوەندی بە ڕاهێنانەکانەوە دەکەنەوە، لە نێوانیاندا سێرجیۆ ڕامۆس، ئەندێر هێرێرا کە دەیانەوێت وەرزی داهاتوو قەرەبووی وەرزەکانی ڕابردوو بکەنەوە، بەڵام یاریزانانی وەک مێسی و نێیمار و مباپێ هەفتەیەک زیاتر لە یاریزانانی دیکە پشوو وەردەگرن و لە دەستپێکەوە ئامادە نابن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، هیچ شتێک لە پاریس ڕوون نییە، ڕاهێنەری نوێ بڕیاری چی دەدات، یاخود لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری نوێ چۆن پلانەکانی بەڕێ دەکات بەتایبەت سەبارەت بە گواستنەوەی میلان سکرینیار و ڕیناتۆ سانچێز.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد: بڕیاری تەعریبكردنەوەی كەركوكمان هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share