بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی لیڤەرپوڵ بزانە

پێشبینی دەكرێت سەرجەم یاریزانەكانی لیڤەرپوڵ بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بتوانن یاریی بكەن.

تیمی پزیشكی یانەی لیڤەرپوڵ ئاشكرایكرد، ڤان دایك و محەمەد سەڵاح بەتەواوی پێكانەكەیان تێپەڕاندووە و دۆخی تەندروستییان زۆر باشە.

ئاماژەیان بەوەشداوە فابینیۆش تا ڕادەیەكی زۆر پێكانەكەی تێپەڕاندووە و ئەویش دەتوانێت یاریی بكات.

ئەوەی تا ئێستا گومانی بەشداریكردنی لەسەرە، تیاگۆ ئالكانتارای ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەیە.

تیمی پزیشكی بەڵێنی بە یۆرگن كلۆپ داوە تا یاریی كۆتایی ئەویش لە پێكان چاكبكاتەوەو ئامادەی بكەنەوە.

ئالكانتارا لەدواین یاریی لیڤەرپوڵ لەخولی ئینگلتەرا بەهۆی پێكانەوە تەنها یەك تایم توانی بەشداری بكات.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەستبەسەر 250 کیلۆگرام گۆشتی نەشیاودا گیرا

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسكی یەك خەونی هەیە ئەویش یاریكردنە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share