چاڤی: “ئۆبامیانگ دیاری خودایە.. دێمبیلی-ش هەمووی بێدەنگ كرد

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە بەرامبەر ئۆساسۆنا تیپەكەی باشترین ئاستی خۆی پێشكەش كردووە.

بەرشلۆنە چوار بە سفر سەركەوتنی بەسەر ئۆساسۆنا بەدەستهێنا، كە دوو گۆڵیان فیران تۆرێس كردی و دوو گۆڵەكەی تریش ئۆبامیانگ و ڕیكی پوچ تۆماریانكرد.

چاڤی جەختی لەوە كردەوە كە لەوكاتەوەی بووەتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، هیچ یارییەك وەك ئەوەی ئۆساسۆنا باش دەرنەكەوتون.

وتیشی: “بردنەوەكان ورەی یاریزانەكان بەرزدەكەنەوەو متمانەی زیاتریان پێدەبەخشن.”

چاڤی پێشتر باسی لەوە كردبوو فیران تۆرێس دەگەڕێتەوە بۆ تۆماركردنی گۆڵ و ستایشی ئاستی بەرزی دێمبلیشی كرد.

ڕاشیگەیاند: “ئۆبامیانگ دیارییەك بوو لە ئاسمانەوە پێیان گەیشت و دێمبلیش بەو ئاستە بەرزەی وەڵامی ڕەخنەكانی دایەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت. یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین…
Total
0
Share