دەدرێتە 100 وڵاتی هەژار.. ئەمریكا 500 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا دەبەخشێت

لەڕێگەی پڕۆگرامی كۆڤاكس-ی جیهانییەوە دەبێت

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریداوە 500 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی فایزەر بكڕێت، تا بیبەخشێتە نزیكەی 100 وڵاتی هەژار لەماوەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا، وەك ئەوەی ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار و بەهەمان شێوە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەسەر زاری سێ سەرچاوەوە بڵاویانكردەوە، بڕیارە ویلایەتە یەكگرتووەكان لەمساڵدا 200 ملیۆن ژەمە ڤاكسین، 300 ملیۆن ژەمی دیكەش لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتوودا ببەخشێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، دابەشكردنەكەی لەڕێگەی پڕۆگرامی كۆڤاكس-ی جیهانییەوە دەبێت.

دوێنێش جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەر لەوەی بچێتە فڕۆكەی سەرۆكایەتییەوە بۆ بەڕێكەوتنی بۆ بەریتانیا، بە ڕۆژنامەنووسانی وت، ستراتیژێكی جیهانیی هەیە بۆ ڤاكسین و دواتر ڕایدەگەیەنێت، بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر ئاشكرابكات.

بەپێی ژمارەیەك ڕۆژنامەی ئەمریكی، چاوەڕوان دەكرێت بایدن ئەمڕۆ وردەكاری ئەو بەخشینەی ڤاكسین لە لوتكەی كۆمەڵەی حەوت-دا ئاشكرابكات.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

مادده‌كانی به‌شه‌خۆراك زیادكران

بابەتی دواتر

سەدر ئامۆژگاری بەرپرسانی حەشد دەكات.. هەر بەرپرسێكتان هەڵەیكرد بەرگری لێنەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share