توێژینەوەیەک لەبارەی هەستی شەشەمەوە بۆچوونەکان دەگۆڕێت

زۆرینەی خەڵک زانیارییان سەبارەت بە  پێنج هەستە دیاریکراوەکەی مرۆڤ (بینین، بیستن، بۆنکردن، تامکردن و بەرکەوتن) هەیە، بەڵام ڕێژەیەکی کەمی خەڵک ئەوە دەزانن کە هەستی شەشەمیان هەیە بەناوی “هەستی ناوەکی”.

پێگەی Science Alert نامەیەکی توێژینەوەی لەزانکۆی ڕۆیاڵ هۆلوای لەندەن بڵاوکردووەتەوە، باس لەوەدەکات هەستی شەشەمی مرۆڤ ئەو هەستەیە کە دۆخی ناوخۆیی مرۆڤ بۆ خاوەنەکەی ئاشکرادەکات و لەڕێگەیەوە کەسەکە حاڵەتی ناوەکی جەستەی خۆی هەستپێدەکان.

هەستکردن بەدۆخی ناوخۆیی جەستەی مرۆڤ یارمەتیدەرە بۆ لێکدانەوەی ئەو ئاماژە ناوخۆییانەی زیندەفرمانەکانی جەستە ڕێکدەخات، وەک برسێتی، تینوێتی، پلەی گەرمیی جەستە و لێدانەکانی دڵ.

توێژینەوەکە باس لەوەدەکات، هەستی ناوەکی گرنگییەکی زۆری هەیە لە تەندروستیی دەروونی کەسەکاندا، چەنکە کاریگەریی هەیە لەسەر ژمارەیەک لە چالاکییە ژیرییەکان وەک بڕیاردان، توانا کۆمەڵایەتییەکان، دڵخۆشی و سۆزداری.

لە تۆێژینەوەکەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە، هەستە ناوەکییەکان لەلای ژنان و پیاوان جیاوازیی هەیە و گەیشتووەتە ئەنجامی جیاواز.

توێژینەوەکە داتاکانی 93 توێژینەوەی دیکەی کۆکردووەتەوە سەبارەت بە جیاوازیی هەستە ناوەکییەکان لای ژنان و پیاوان، نمونەی هەستکردن بە لێدانەکانی دڵ، سییەکان گەدەی وەک پێوەر داناوە.

تویژینەوەکە داوای لە بەشداربووان کردووە، چاودێریی لێدانەکانی دڵ و سییەکان بکەن لەهەردوو ڕەگەزدا.

ئەنجامەکان دەریخستووە هەستکردن بە دۆخە ناوخۆییەکان لای ژنان کەمترە بەراورد بە پیاوان.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامەکان کاریگەرییان دەبێت لەسەر تێگەیشتن لە هۆکارەکانی زۆریی تووشبوونی هەندێک لە حاڵەتە دەروونییەکانی وەک “نیگەرانی و گۆشەگیری” بەڕێژەیەکی زیاتر لەژناندا بەراورد بە پیاوان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی داد: گرێبەستە ئەلیكترۆنییەكەی وەزارەتی ناوخۆ نایاساییە

بابەتی دواتر

واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share