سەدر ئامۆژگاری بەرپرسانی حەشد دەكات.. هەر بەرپرسێكتان هەڵەیكرد بەرگری لێنەكەن

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنە لە حەشدی شەعبی و بەرپرسانی دەگرێت، بەوەی زیادەڕۆیی دەكەن لە بەرگریكردن لەو سەركردانەی حەشد، كە هەڵەیەك دەكەن و پێش دەرچوونی ئەنجامی لێكۆڵینەوە، كاردانەوەی توند دەنوێنن، بۆیە سەدر پێیان دەڵێت، “كەستان لە سەرووی هەڵەوە نین”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، داوا لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی دەكات، نمونە بن بۆ خەڵکانی دیكە لە پابەندبوون بە ئاین و شەرع و بیروباوەڕەوە بۆ خزمەتی هەژاران و ستەملێکراوان بێ بەرژەوەندیی دنیایی، هەروەها بەدوای کورسی و پارە و ناوبانگەوە نەبن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویستە بەرپرسانی حەشد، لە نمونەی عیماد موغنیە بن، کە تاوەكو شەهید بوو بەدوای پلە و پایە و ماڵی دونیاوە نەبوو، یان وەكو ئەو شەهیدانە بن، کە بەدوای بەرژەوەندیی ئەم دونیاوە نەبوون، بەڵکو لەپێناو خودا و نیشتماندا خوێنی خۆیان بەخشی”.

سەدر لە پەیامەكەیدا بۆ بەرپرسانی حەشد باسیلەوەشكردووە، “ئەوەی دێتە ڕیزەکانتانەوە، ئەوا لەو دونیا خودا مافی ون ناکات، ئەوەی لە ڕیزەکانتاندا خراپە دەکات پشتیوانیی مەکەن، ئەوەشی کۆڵنادات لەو کارانە، سزای بدەن، هەر بەرپرسێكتان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت چاوەڕوانی ئەنجامەکەی بن، زیادەڕۆیی مەکەن لە بەرگریکردن لێی”.

سەدر بە بەرپرسانی حەشد دەڵێت، “ئێوەش هەڵە دەکەن، باشترینەكان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن”.

ئەو پەیامەی موقتەدا سەدر لەكاتێكدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو دوای دەستگیركردنی قاسم موسڵح سەركردەی حەشدی شەعبی، بەتۆمەتی تیرۆركردنی چالاكوانان، ناكۆكی كەوتە نێو دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە و بۆ چەند ڕۆژێك بەغدا بەدۆخێكی سەختدا تێپەڕی، حەشدی شەعبیش كاردانەوەی توندی بەرامبەر دەستگیركردنی سەركردەكەی هەبوو و هێزی جوڵاند.

بابەتی پێشتر

دەدرێتە 100 وڵاتی هەژار.. ئەمریكا 500 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا دەبەخشێت

بابەتی دواتر

سەرچاوەیەكی حكومی: دادگا لەژێر فشاردا قاسم موسڵحی ئازادكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەهۆی نەورۆزەوە پشووە. لە راگەیەندراوێکدا ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share