وەزارەتی تەندروستی: گەورەترین بەشی چاودێریی چڕمان بۆ توشبووانی کۆرۆنا کردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شبات ڕایەگەیاند کە گەورەترین بەشی چاودێری چڕیان لە ساری هەولێر تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێیکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سامان بەرزنجی لە درێژەی ئامادەکاریەکان بۆ بەرەگاربونەوەی هەڵکشانی نۆێی نەخۆشیی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەورەترین بەشی چاودێریی چڕ بۆ ئەو توشبووانە کرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشەکە بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەکاردەهێنرێت.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارە و ڕێژەی توشبوون لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان و تەشەنەکردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە”.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بپارێزن بۆ دوور بوون لە توشبوونیان بە نەخۆشی کۆڕۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە…
Total
0
Share