وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دێتە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بێتە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆببێتەوە.

دوای وەی دوێنێ سێشەممە دۆمێنیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وڵاتەكە كۆبووەوە، ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، بڕیارە ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم بكات.

لەو چوارچێوەیەدا پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەی یەكەمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بێت و لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازیی لێبكرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 10 کوژراوی لێکەوتەوە، حەوتیان لە ڕەگەزنامەی جیاوازن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share