پەروین فاتیح: 30 رۆژ بۆ رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان دانرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، ماوەی 30 رۆژ بۆ رێككەوتنی لایەنەكان دانراوە و كۆبوونەوەی ئەنجومەن بە كراوەیی هێڵدرایەوە.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكیدا ئەوەی خستەڕوو، ”كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەكراوەیی دەمێنێتەوە تاوەكو رێككەوتنێكی سیاسی ئەنجامدەدرێت و دواتریش دانیشتنێكی دیكە لەو بارەیەوە دەكرێت”.

دەشڵێت، ”ماوەی 30 رۆژ بۆ رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان دانراوە و دوای ئەو ماوەیە كارەكان ئەنجامدەدرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: یەكێتی وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكان پێكهێنا

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانی لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پێكهێناوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share