بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی فوئاد مەعسوم، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق دەكات بۆ كۆچی دوایی رووناك عەبدولواحیدی هاوسەرییەوە.

دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەڕێز كاك دكتۆر فوئاد مەعسوم، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق.

بۆ كۆچی دوایی خاتوو (رووناك عەبدولواحید) ی هاوسەرتان و خانمی یەكەمی پێشووتری عێراق، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداریی خەم و ماتەمی ئێوە و كەسوكار و خانەوادە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتانین كە لە شۆڕشی نوێی گەلەكەمان جێ دەست و رۆڵتان دیار و بەرچاوبووە.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات، سەبووری و ئارامیش بەهەموولایەكتان ببەخشێت.

دڵسۆزتانبافڵ جەلال تاڵەبانیسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی سواڵكردن دەستپێدەكات

قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری لایەنە پەیوەندییدارەكان هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەستپێدەكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share