دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق بڵاویكردەوە، دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووكانی هیندستانیان گەڕاندەوە بەغدادی پایتەخت.

جیهاد دیوان، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عێراق ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو دوایین كاروانی عێراقییه‌ گیرخواردووه‌كانی هیندستان گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ به‌غداد.

ڕوینشیكردەوە، دوایین كاروان‌ له‌ 139 هاوڵاتیی عێراقی پێكهاتبوون، بەگشتیش بە پێنج گه‌شتی ئاسمانی، هه‌زار و 600 عێراقی لە هیندستانەوە هێنراونه‌ته‌وه‌ وڵات.

بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، ئەو كەسانەی لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنرێنەوە، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن.

لەماوەی ڕابردوودا و دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای هیندی، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیی عێراقی لەو وڵاتە گیریانخواردبوو، بۆ پاراستنیان، سەرجەمیان گەڕێنرانەوە عێراق.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵی چارەسەرکردنی کەمئاویی ڕووباری سیروان و زێی بچوک دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا نرخی ڤیزای گرانكرد

توركیا نرخی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عێراقی گرانكرد و لە 16ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share