دوو خوێندكاری عێراقی هەڵە لە دوو كتێبی كۆلێژی پزیشكیدا ئاشكرا دەكەن

دوو كچە خوێندكاری عێراقی، هەڵە لە كتێبی پرۆگرامی خوێندنی كۆلێژی پزیشكیدا ئاشكرا دەكەن.

سەرۆكایەتیی زانكۆی میسان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دنیا خەلەف مەحمود كە خوێندكاری قۆناغی چوارەمی كۆڵیژی پزیشكیی زانكۆكەیە، هەڵەی چاپی لە كتێبی پرۆگرامی خوێندندا بەدیكردووە.”

ئاشكراشیكردووە كە كتێبەكە “Baily  and Love’s short practice of surgery”ـە و پرۆگرامێكی جیهانیی كۆلێژی پزیشكییە و لەلایەن خانەی بڵاوكردنەوەی (CRC press)ی جیهانییەوە چاپ و بڵاوكراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتیی زانكۆی میسان، خوێندكاری تر بە ناوی زەهرا تەحسین عەلی كە خوێندكاری قۆناغی دووەمی كۆڵیژی پزیشكییە، هەڵەی لە كتێبی ” Grant’s Atlas of Anatomy”دا ئاشكراكردووە كە لەلایەن خانەی (Lippincott Williams)ی جیهانییەوە چاپ و بڵاوكراوەتەوە.

سەرۆكایەتیی زانكۆی میسان ڕایگەیاندووە، “ئەو دوو خوێندكارە هەڵەكانیان ڕاستكردوونەتەوە و شێوازە دروستەكانیان ناردووە بۆ چاپخانەكان و لە چاپەكانی داهاتوودا هەڵەكان ڕاستدەكرێنەوە.”

بابەتی پێشتر

ڕۆحانی: واشنتن هیچ هەنگاوێكی كرداری بەرەو ڕێككەوتنی ئەتۆمی نەناوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیمۆنتادای بارسا ڕووینەدا و پاریس و لیڤەرپوڵ بلیتی چارەکی کۆتاییان بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share