نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزیكەی 72 دۆلار بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی بۆ بڕیاری وڵاتانی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دێت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان، هەروەها بەرزبوونەوەی خواستی ئەمریکا و چین لەسەر نەوت وەک دوو گەورەترین بەکاربەر.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 71.49 بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ گەیشتە 68.66 دۆلار.

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس لە کۆبوونەوەی سەرەتای ئەم مانگەیاندا بڕیاریاندا بە بەردەوامبوون لەسەر هەڵگرتنی پلە بەپلەی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیهان، بۆ مانگەکانی حوزەیران و تەموزیش بەردەوام دەبن لەسەر زیادکردنی بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە كۆی بەرهەمی وڵاتان، تاوەکو پاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بکەن، شارەزایانی بواری وزەش چاوەڕێی بوژانەوەیەکی گەورە لە بازاڕەکانی وزەدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاربوون بۆ گەڕاندنەوەی شایستەكانی جوتیاران

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە، هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە. لە…
Total
0
Share