وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵی چارەسەرکردنی کەمئاویی ڕووباری سیروان و زێی بچوک دەدات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ شاندێکی ئێرانی لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند، ئەوان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ هەماهەنگی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی سیروان و زێی بچوک.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە، “لەم سەردانەماندا بە وردی ئاماژە کرا بە هەماهەنگی زیاتری پەیوەندییەکان و چەندین بابەتی گرنگ لە نێوان هەردوولا، بەتایبەتی دیاردەی ووشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی سەرچاوەکانی ئاوی ڕووباری سیروان و زێی بچوک، کە بەهۆیەوە کاریگەریی زۆری کردۆتەوە سەر بەرهەمەکانی جوتیارانمان لەسنوری گەرمیان، ئەمە جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانمان به ڕەچاوکردنی کوالێتی و یەکخستنی جۆری کارکردنی نێوان مەرزەکانی سنوری ووڵاتی ئێران و خواستی بازاڕەکانی هەردوولا”.

بە پێی وتەکانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، هەوڵیانداوە میکانزمێکی نوێ بدۆزنەوە بۆ بونیادنانی پرۆژەکانی ئاودێری و بەنداوەکان بەمەبەستی سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئاو و ئاڵۆگۆڕی پەرەپێدانی توێژینەوە زانستیەکان بەهاوبەشی لەڕێگەی تاقیگە و سەنتەرەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران .

بێگەرد تاڵەبانی ئاشکرایکردووە، پێشنیازکراوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بە بەشداری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولادا  بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازیی کشتوکاڵی و ئاودێری.

May be an image of 1 person and standing

بابەتی پێشتر

دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە

بابەتی دواتر

شاندی هاوبەشی هەرێم و عێراق ئەمڕۆ دەچێتە ناوچە سنوورییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی…
Total
0
Share