ئامانج رەحیم: داتاكانی پەیوەست بە مووچەخۆران بە بەغداد دراوە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، داتاكانی پەیوەست بە مووچەخۆرانی هەرێم بە بەغداد دراوە و دەشڵێت، “دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هەفتەی رابردوو رایگەیاندووە وردبینیكردنی مووچەخۆرانی بەكۆتاهێناوە.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، هەولێر و بەغداد رێككەوتوون بۆ یەكلاكردنەوەی زانیاریی تایبەت بە مووچەخۆران لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە یەكلابكرێتەوە.

وتیشی، “هەفتەی رابردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاندووە وردبینیكردنی مووچەخۆرانی بەكۆتاهێناوە و پێشتر راپۆرتێك لەسەر میلاك و ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەكەیان خراوەتە بەردەم هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراق و چاوەڕوانی راپۆرتی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستی: دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “هەوڵمانداوە مووچە…
Total
0
Share