كۆرۆنا لەهەرێم.. ژمارەی چاكبونەوە لە توشبووان زیاترە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 574 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و حەوت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو نۆ هەزار و 772 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و 574 تشبوو تۆماركراون و 616 توشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە، هەروەها حەوت كەسی دیكە لەو ماوەیە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە،173 هەزار و 871 توشبوو لەو ڕێژەیەش 161 هەزار و 179 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار 326 كەسیش بەهۆی ڤایرسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغداد دەرچوو

بابەتی دواتر

"سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئازادكرا"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share