دهۆک.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 5:30 خولەک، لە ڕێگای نێوان دهۆک – سێمێل و نزیک گوندی بازەلانێ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە و بەهۆیەوە سێ کەس، کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون، گیانیان لەدەستداوە و زیانی زۆری مادییش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

درەنگانی شەوی ڕابردووش لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگای بیارە – خورماڵ، کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەرزان عوسمان وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان و ماتۆڕسکیلێک لەسەر ڕێگای بیارە – خورماڵ، کەسێک کە دانیشتووی ناحیەی بیارەیە و تەمەنی 20 ساڵە، گیانیلەدەستدا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەش بە سەختی برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانا محەمەد: مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەی تۆفیق وەهبی دەکرێتەوە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی رایدەگەیەنێت، “مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەکە دەکرێتەوە”. توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەپیکور: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین

وتەبێژی ئەپیکور، رایگەیاند، “بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین”. مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “کۆمپانیاکان…
Total
0
Share