فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دابەشنەکردنی مووچە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوە و ڕایدەگەیەنن، بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان ناتوانن لە دەوامکردن بەردەوامبن.

تا ئێستا مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشنەکراوە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ لە هەردوو كامپی نوێ و كۆنی زانكۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەیەك ڕێگای سەرەكی تاسڵوجە- سلێمانیان داخست.

خۆپیشاندەران ناڕازیی بوون لەوەی تا ئێستا مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشنەکراوە و دەڵێن، ناچنەوە سەركارەكانیان تاوەكو مووچەكانیان پێنەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، رایگەیاند، بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە تۆڕی…
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری…
Total
0
Share