دەرباز محەمەد: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمەتی خستووەتەپاڵم و دادگا سەنگی مەحەکە

دەرباز محەمەد وەزیری پێشووی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمەتی خستووەتەپاڵ وەزارەتەکە ئەو کاتەی كە ئەو وەزیر بووە و تۆمەتەكان بە ناڕەوا ناودەبات و جەختدەكاتەوە “دادگا سەنگی مەحەکە”.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەرباز محەمەد ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ناوی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی (2014 -2018) هێناوە و تۆمەتی خستووەتەپاڵ وەزارەتەکە ئەو کاتەی بەندە وەزیری بووم”.

وەزیری پێشووی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لەو پۆستەدا بوو، جەختدەكاتەوە كە “سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و دادگا سەنگی مەحەکە لە هەموو ئەو تۆمەتە ناڕەوایانە”.

دەشڵێت، “دەستەی دەستپاكییش ھیچکات بانگھێشتی بەندەی نەکردووە بۆ لێپرسینەوە، کە ئەگەر ڕاپۆرتی لەو شێوەیە ھەبووایە دەستەی دەستپاكی ڕێوشوێنی خۆی دەگرتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بۆچوونی پارتە توركمانییەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك ئاشكرادەكات

لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەروەها بەشداریكردنی توركمان لە…
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە كۆمپانیایەكی بواری نەوت كارمەندەكانی كەمكردەوە

كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن-ی بەریتانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، زیانی گەورەیان بەركەوتووە و ناچاربوون 55٪ـی…
Total
0
Share