“سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئازادكرا”

قاسم موسڵح سەركردەی پڕۆسەكانی ڕۆژئاوای ئەنباری هێزەكانی حەشدی شەعبی

سەركردەكەی حەشدی شەعبی كە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە كوشتنی ژمارەیەك لە چالاكوانان دەستبەسەركرابوو، ئازادكرا، وەك ئەوەی میدیایەكی عێراقی بڵاویكردوەتەوە.

سایتی بەغداد لیەوم ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە، قاسم موسڵح سەركردەی پڕۆسەكانی ڕۆژئاوای ئەنباری هێزەكانی حەشدی شەعبی بە بڕیارێكی دادوەر ئازادكراوە.

سەرچاوەكە هۆكاری ئازادكردنەكەی بۆ “نەبوونی بەڵگەی پێویست” لەسەر تۆمەتباركردنی گەڕاندووەتەوە.

پەیوەندیدار: قاسم موسڵح كێیە؟

لە 27ی ئایاری ڕابردوو لەلایەن هێزێكی ئەمنیی عێراقەوە قاسم موسڵح دەستگیركرا، دەستگیركردنەكەی پشێوی و ئاڵۆزی لە بەغداد دروستكرد، دوای ئەوەی ژمارەیەك لە چەكدار و لایەنگرانی حەشد ڕژانە بەغداد و ناوچەی سەوز، لە بەرامبەریشدا تانك و هێزی سەربازیی سوپای عێراق بەرەو ناوچەكە جوڵەیان پێكرا.

سەركردەكەی حەشد، تۆمەتبار بوو بە “هێرشەكانی سەر بنكەی عەین ئەسەد و تیرۆرکردنی هەردوو چالاکوان فاهم تائی و ئیهاب وەزنی، لەگەڵ تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی”.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لەهەرێم.. ژمارەی چاكبونەوە لە توشبووان زیاترە

بابەتی دواتر

دادگای توركیا دۆسیەی داخستنی هەدەپە دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران

هێڵی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، گەشتەكانمان بە شێوەیەكی كاتی بەهۆی ئاگرەكەی نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە ڕاگرتووە. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share