بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی چوونی بۆسەر کارەکەی، عەقید نەبراس ئەبو عەلی، یاریدەدەری بەرپرسی چاودێری و پشكنین لە هەواڵگریی عێراق لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تیرۆركرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەفسەرەکەی هەواڵگریی عێراق لە ناوچەی بەلەدیاتی ڕۆژهەڵاتی شاری بەغداد کوژراوە و تا ئێستا هیچ لایهنێك بهرپرسیارێتی له تیرۆركردنی ئهو ئهفسهره نهگرتووهته ئهستۆ.
ئەفسەرەکە، كە بەپێی میدیا عێراقییەكان كوردی فەیلییە، سەرقاڵی چوونی بۆسەر کارەکەی بووە كاتێك دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن، لێکۆڵینەوەی وردیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
پرسی تیرۆرکردنی چالاکان و بەرپرسان لە عێراق پرسێکی گەرم و خاوەن لێکەوتەیە و لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک چالاک و شارەزای سەربازی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراون.