زانیارییە هەواڵگرییەکان: داعش پلانی هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر زیندانەکانی بەغداد

زانیارییە هەواڵگرییەکانی عێراق ئاشکرایانکردووە کە داعش بەنیازبووە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش بکاتە سەر یەکێک لە زیندانەکانی ناوەندی بەغداد.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرجاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، ئەو زانیارییانەی لە دەزگای هەواڵگرییەوە دراوە بە دەزگا ئەمنییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە داعش بەنیازبووە بە پلانێک هێرش بکاتە سەر زیندانی کەرخی ناوەندی (کرۆپەر) بۆ ڕزگارکردنی سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، پلانیان داناوە هێرشەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامبدەن و دوو خۆکوژیش بۆئەو مەبەستە ئامادەکراون و لە قەزای ئەبوغرێبەوە هێنراون.

ڕاشیگەیاندووە، “بەنیازبوون ئاژاوە لە دەرگاکانی چوونەژوورەوەی زیندانەکە دروستبکەن بۆ سەرقاڵکردنی ئەو پاسەوانانەی کۆنترۆڵی دەرگاکانیان کردووە.

بابەتی پێشتر

کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە سلێمانی مەترسیی لەسەر نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share