ئەعرەجی: یاسای هەڵبژاردن بۆ دابەشكردنی عێراقە و شیعە زۆرینە لەدەستدەدات

بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، “پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان، پرۆژەیەكی نێودەوڵەتییە بۆ دابەشكردنی عێراق.” پێشبینیش دەكات شیعە زۆرینەی ناو پەرلەمان لەدەستبدات.

لە گفتوگۆیەكی میدیاییدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ئەعرەجی كە جێگری حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق بووە و سەردەمانێكیش سەرۆكی فراكسیۆنەكەی موقتەدر سەدر بوو لە پەرلەمان، پێیوایە ئەو پرۆژەیاسایەی هەڵبژاردنەكان كە ئێستا لە پەرلەمانە، “پرۆژەیەكە مەبەست لێی دابەشكردنی عێراقە، قەوارە و لایەنەكان پەرت دەكات و بچووكیان دەكاتەوە و ڕەنگە چیتر فراكسیۆنێكی گەورە نەمێنێت كە بتوانێت حكومەت پێكبهێنێت.”
بەها ئەعرەجی كە خۆی پسپۆڕێتی لە یاسا دا هەیە، جەختدەكاتەوە كە “شیعەكان بەهۆی یاسای نوێی هەڵبژاردنەوە، لە خوولی داهاتووی پەرلەمان دا 11 كورسی لەدەستدەدەن.”
ئەو كەسایەتییە سیاسییەی شیعەكان، هۆشداری دەدات لەوەی گەر شیعەكان پرۆژەیاسای هەڵبژاردن پەسەند بكەن، “ئەوا سەدامێكی تر دروست دەبێت” و وتی، “سەدام بۆ پاكتاوكردنی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور، پشتی بە كەسە قێزەونەكانی ناو شیعە دەبەست.”
بابەتی پێشتر

چاودێرێك: حكومەت هێزەكانی ئەمریكا دەرنەكات كارەسات ڕوودەدات

بابەتی دواتر

ئەردۆغان بۆ پوتن: دەمانەوێت پرسی قەرەباغ بە هەمیشەیی چارەسەر بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share