ئەردۆغان بۆ پوتن: دەمانەوێت پرسی قەرەباغ بە هەمیشەیی چارەسەر بکرێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و فلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ڕەجەب تەیب ئەرۆغان ڕایگەیاند کە لایەنگری ئەوەن کە پرسی قەرەباغ بە هەمیشەیی چارەسەر بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە،لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و پوتندا، پرسی ئازەربایجان-ئەرمینیا و دۆخی ھەریەک لە سوریا و لیبیا تاوتوێکران.
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا، پێیڕاگەیاندووە کە تورکیا لایەنگری ئەوەیە پرسەکە (قەرەباغ) چارەسەرێکی ھەمیشەیی بکرێت.

ئەردۆغان بە پوتن-ی ڕگەیاندووە، تورکیا چ لە ڕێگەی پێگەی خۆی لە گرووپی مینسک و چ لەڕێگەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، لایەنگری ئەوەیە پرسی ئازەربایجان-ئەرمینیا بە چارەسەرێکی ھەمیشەیی بگەیەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share