چاودێرێك: حكومەت هێزەكانی ئەمریكا دەرنەكات كارەسات ڕوودەدات

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕەخنە لە كازمی دەگرێت و تۆمەتباری دەكات بەوەی هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، چاودێرێكیش دەڵێت، “ئەگەر حكومەت هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەرنەكات، كارەسات ڕوودەدات.”

باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “بەڵێنەكانی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، تەنها مەرەكەبی سەر كاغەزن.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم، ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا وتی، “هەموو حكومەتەكانی عێراق هیچیان بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسێی ئاوارەكان نەكردووە، وادیارە هیچ خەمێكیان نەبووە لە ئاست دۆخی سەختی ئاوارەكان و لێكەوتە خراپەكانی نەگەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.”
باسم خەشان پێیوایە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق پلانی نییە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو كێشەیە و هاوشێوەی كاربەدەستانی پێش خۆی، هەنگاوی ڕاستەقینەی نەناوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانیان و ڕایگەیاند، “بەڵێنەكانی كازمی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، تەنها مەرەكەبی سەر كاغەزن و ئەو هیچ پلان و هەنگاوێكی نییە، تەنانەت لە ئەنجومەنی وەزیراندا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو دۆسیە مرۆییەی نەكردووە.”
لەلایەكی ترەوە، چاودێرێكی سیاسی هۆشداری دەدات لەوەی دەرنەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، “ئاكامی مەترسیداری دەبێت.”
سەباح تائی، چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، “ئەگەر حكومەت داواكاریی گەل بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا پشتگوێ بخات، ئەوا ئاگر لە بارودۆخەكە بەردەدات و كارەسات ڕوودەدات، چونكە گرووپە چەكدارەكان سوورن لەسەر ئەوەی ئەمریكا لە عێراق وەدەربنرێت.”
بابەتی پێشتر

وەزارەتی پیشەسازیی عێراق: لە پلانماندایە چیمەنتۆ و کەرەستەی دیکە هەناردەی دەرەوە بکەین

بابەتی دواتر

ئەعرەجی: یاسای هەڵبژاردن بۆ دابەشكردنی عێراقە و شیعە زۆرینە لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share