مەسرور بارزانی و شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لە بەغداد کۆبوونەوە و جەختیان لەوەكردەوە، کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجەوە و پێویستە حکومەتی فیدراڵیش ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرجبکات.

لە ڕاگەیەندرواێكی سەرۆكایەتيی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا،  هەروەها ئاماژەش درا بە ڕێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم، کە ڕێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاریکراوە بە پێی تایبەتمەندییان”.

باسلەوەشكراوە،”بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە، کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرجنەکات، کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو،”لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەختکرایەوە، کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە و لەبەرامبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرجبکات” .

بابەتی پێشتر

بڕیار لەسەر خەرجكردنی مینحەی 639 زیندانی سیاسی درا

بابەتی دواتر

وتوێژەكانی ڤیەننا لەگەڵ ئێران لە ڕێككەوتن نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری هەرێم لە ئیتاڵیا: هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێم دەسوڕێنەوە بە هەموو ئیتاڵیا ئەوەندە ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە

رێزان حەمەساڵح نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا رایگەیاند، یەکێک لە نوێنەرایەتییەکانی ئیتاڵیا لە هەرێم لە راپۆرتێکدا بۆ حکومەتی…
Total
0
Share