بڕیار لەسەر خەرجكردنی مینحەی 639 زیندانی سیاسی درا

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مینحەی 639 زیندانیانی سیاسی دەركرد.

لە نوسراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، كە ئاڕاستەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی كردووە و واژۆی ئاوات جەناب نوری لەسەرە تیادا هاتووە، وەزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی 639 کەس.

لە نوسراوەکەدا ئاماژەبەوەكراوە، “ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ ئەو زیندانی سیاسییانەیە، کە هیچ موچەیەکیان نییە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی حاجی رەشید: تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران رزگاری نابێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.…
Total
0
Share