پۆلیسی دارستان: پێنج کەس بە تۆمەتی راوکردنی ماسی بە کارەبا دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی راوکردنی ماسی بە تەزووی کارەبا پێنج کەسیان دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیرکردنی پێنج کەسەکە لەلایەن مەفرەزەیەكی هاوبەشی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنکەی سیتەك لە سەر چەمی (چۆڕك) لە سنوری گوندی زەلان بووە.

باس لەوەشکراوە، دەستیشگیرا بەسەر 25 ماسی راوکراو، مۆلیدەیەکی کارەبایی و کەرەستەکانی و پەڕوای لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای لوتکە زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیان بۆ رواندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، لیژنەی هاوبەشی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی بەریتانیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پڕۆژەیاسای “رواندای سەلامەت”…
Total
0
Share