ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان سەردانی ماڵی كچە كوژراوەكەی هەولێری كرد

پاش دوو ڕۆژ لە كوشتنی ژنەكەی هەولێر و وروژاندنی بێدەنگی ڕێكخراوەكانی ژنان لەسەر ئەو كەیسە لەلایەن تۆڕی میدیایی ئێستاوە، ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان سەردانی ماڵی قوربانییەكەی كرد.

لەكاتی سەردانەكەدا، خانزاد ئەحمەد، ئەمينداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو جۆرە كەیسانە كەیسی جدین، هاتوین دڵنیایان بكەینەوە یاسا دەبێت سەروەر بێت، بە جدی ئەم كەیسەمان وەرگرتووە، بكەریش بە سزای خۆی دەگات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم دیاردانە زۆر بوونە و دەبێت كەمبكرێنەوە و ئەگەر دووبارەش ببنەوە دەبێت یاسا سەروەر بێت، ژنان لەناو كۆمەڵگا و وڵاتی خۆیان وەك هەر تاكێكی دیكە دەبێت هەست بە ئارامی و ئاسایش بكەن”.

ئەمينداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان ڕووی وتەكانی لە دایكی قوربانییەكە كرد و وتی، “دڵنیات دەكەینەوە یاسا سەروەر دەبێت و سزا دەدرێن، كە ئەوەش پەیامی سەرۆكی حكومەت و كابینەی حكومەتە”.

لەكاتی ئەو سەردانەدا، دایكی قوربانییەكە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “داوا دەكەم حكومەت مافم وەربگرنەوە و حەقی كچەكەم بكرێتەوە و ئەو سێ كەسەی كچەكەمیان كوشت لەسێدارە بدرێن”.

 ژنێك لە هەولێر بە بەرچاو دایكییەوە بە 13 فیشەك كوژرا

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 16ی نیسان، زەهرای تەمەن 21 ساڵ لەلایەن هاوسەری پێشویەوە لەبەرچاو دایكیدا بە 13 فیشەك كوژرا، خانەوادەی قوربانییەكە داوا دەكەن، “بكوژی كچەكەمان لەسێدارە بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پشتیوانیی مەکتەبى سکرتارییەتی مام جەلال بۆ دە‌زگای چاپ و پەخشی سە‌ردە‌م دووپاتدەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی دوای دەست بەکاربوونی وەکو سەرپەرشتیاری مەکتەبى سکرتارییەتی سە‌رۆك مام جەلال، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دەزگای چاپ…
زیاتر ببینە

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرناكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و…
Total
0
Share