قەڵادزێ.. كچێكی تەمەن 30 ساڵ “كەوتە ناو حەوزێكی ئاوەوە و خنكا”

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ “له‌كاتی شوشتنی جله‌كانیدا كه‌وتووه‌ته‌ ناو حه‌وزێكی ئاوه‌وه‌ و خنكاوه‌”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مشه‌و ته‌رمی كچێك به‌ناوی (ب . س . ئـ) له‌دایكبووی ساڵی 1991 ، كە كچی ماڵە و دانیشتووی گوندی بێشیری سه‌ر به‌ ناحیه‌ی هێرۆی قه‌زای پشده‌رە، گه‌یه‌ندراوەتە نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، به‌وته‌ی باوكی، “كچه‌كه‌ی له‌ ته‌نیشت حه‌وزێكی ئاودا سه‌رقاڵی شوشتنی جله‌كانی بووه‌ و دواتر كه‌وتوه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و خنكاوه‌، كه‌ له‌وكاته‌دا خۆی له‌ مزگه‌وت بووه‌”.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین باسیلەوەشكردووە، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی سیتی گواردیۆلای ڕاگرتەوە و دووەم ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تۆمەتباری رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیردەكات. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share