(ڤیدیۆ) چێڵسی سیتی گواردیۆلای ڕاگرتەوە و دووەم ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا

ئەمشەو، شەممە یاری کۆتایی چخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی ئەنجامدرا و یاری نێوانیان بە بردنەوەی چێڵسی کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگرین و لوتکەدا، یانەی چێڵسی لە ئیستادۆ دو دراگاو لە پۆرتوگال ڕوبەڕووی مانچستەر سیتی بووەوە، یاریی نێوان دوو زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی تۆماس توخێل کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بلوزی لەندەن لە خولەکەکانی 42 بەپێیەکانی کای هاڤێرتزی ئەڵمانی تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا ئەستێرەکانی سیتیزنس هەوڵی بێوچانیاندا ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەنجامی کۆتایی (1-0) لە بەرژەوەندی چێڵسی کۆتاییهات.

https://streamable.com/fyr0jp

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، چێڵسی تۆماس توخێل بۆ دووەمجار لە مێژوویدا ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای چنییەوە.

چێڵسی لە مێژوویدا سێجار بە یاری کۆتایی خولە ئەوروپییە ناودارەکە گەیشتووە، بەم وەرزەوە (2021) توانیویەتی لە دوو فاینەڵدا سەرکەوتن تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

قەڵادزێ.. كچێكی تەمەن 30 ساڵ "كەوتە ناو حەوزێكی ئاوەوە و خنكا"

بابەتی دواتر

لە دوبز و سنوری خانه‌قین داعش هێرشیكردە سەر هێزە عێراقییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share