هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە هەوڵی كەمكردنەوەی نرخی نەوتی سپی و زیادكردنی بڕەكەیداین

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەمكردنەوەی نرخی نەوتی سپی لە دەسەڵاتی ئیدارە خۆجییەكاندا نییە، بەڵام ئێمە لە هەوڵداین كە بڕەكەی زیادبكرێت و نرخەكەشی كەمبكرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بە كوالێتییەكی باشتر بدرێتە هاوڵاتییان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو ڕایگەیاند، كەمكردنەوەی نرخی نەوتی سپی لە دەسەڵاتی ئیدارە خۆجییەكاندا نییە، بەڵام حكومەتی عێراق پێكهێندراوە و ئومێد هەیە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم باش بێت و ئەو برە نەوتەی بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابیندەكرێت هەمان بڕ بۆ پارێزگای سلێمانی دابینبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕێك نەوتی سپی دابینكراوە و بڕیاردراوە بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە شاخاوییەكاندا دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، بكوژی هاوسەر و دوو منداڵەكەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی لە سلێمانی دەستگیركرد. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share