بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکان بکرێت

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەبارەت بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن کەسێکی عێراقییەوە لە وڵاتی سوید، بڵاوکردەوە، ئیدانەی ئەو کارە دەکات و  دەڵێت، دژی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەوەستینەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە”.

دەشڵێت، “رووداوەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
Total
0
Share