پێنتاگۆن تاوتوێی لێدانی گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکات

پێنتاگۆن بڕیاری خۆی داوە بە كردنەئامانجی گروپە چەكدارە شیعییەكانی نزیك لە ئێران، لەوبارەیەوە چاوەڕێی وەڵام و ڕەزامەندیی جۆ بایدنە، كە ژمارەیەك بژاردەی لەبەردەستدایە.

لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەكانی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریكا لە عێراق، كە دوایین هێرش بنکەی عەین ئەسەدی کردە ئامانج، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا تاوتوێی لێدانی گروپە چەکدارە عێراقییەکانی سەربە ئێران دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی کۆلەری ئەمریکی لەزاری دوو سەرچاوەی پێنتاگۆنەوە ئاشکرایکردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە هەوڵی وەرگرتنی ڕەزامەندیی جۆ بایدن-دایە بۆ لێدانی ئەو گروپە چەکدارانەی عێراق کە سەربە ئێرانن.

یەکێک لەو سەرچاوانە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ئیدارەکەی بایدن ژمارەیەک بژاردەی وەڵامدانەوەی فراوانی لەبەردەستدایە بۆ لێدانی گروپە چەکدارەکان، بێ ئەوەی سروشتی وەڵامدانەوەكان دەستنیشانبكات.

یەکێکی دیکە لە سەرچاوەکانی پێنتاگۆن ئەوەی بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستکردووەتەوە، ئەو بژاردانەی لەبەردەستی ئەمریکادان بۆ وەڵامدانەوەی هێرش و دژایەتییەکانی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە عێراق، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە کۆشکی سپی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە تاوتوێ دەکرێن.

بەوتەی سەرچاوەکان، بەرپرسانی ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدان جۆ بایدن قایلبکەن بۆ لێدانی ئەو گروپانە لە ماوەیەکی نزیکدا، بەبێ ئەوەی کاتەکەی دیاریبکەن.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لەسەر هەزار دینار شەڕێك ڕوویدا و مردن و سوتانی خانووی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر.. لە سێ ڕۆژدا 11 تۆمەتبار بە تاوانی جیاجیای كوشتن دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆ بایدن بووە 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا

مەراسیمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی…
Total
0
Share